دەنگۆی جیابونەوەیان بڵاودەبێتەوە

دەنگۆی جیابونەوەی هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد بیت بڵاودەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (Hollywood Life) ئەنجلینا جولی و براد بیت بڕیاری جیابونەوەیان داوە و بەم زووانە لەڕێی دادگاوە دەست دەكەن بە ئەنجامدانی كاروباری جیابونەوە.

لەلایەكی دیكەوە كەسێكی نزیك لەو خێزانە ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە و ڕەتیدەكاتەوە ئەو دوو هاوسەرە نیازی جیابونەوەیان هەبێت، بە تایبەت دوای 10 ساڵ پەیوەندی و بونی شەش منداڵ.

سەرچاوەكە دەڵێت "لە هەموو خێزانێكدا كێشە دروست دەبێت، بەڵام جولی و بێت خێزانەكەیان خستۆتە پێشە هەموو شتێك و نەیانهێشتووە كاریگەری ناوبانگەكەیان بەسەر ژیانی خێزانیانەوە دیاربێت".








PM:04:23:28/06/2015