ڤیدیۆ..فڕاندنی هەیفا وەهبی ببینە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی لەدراماكانی مانگی ڕەمەزاندا لە سەركەوتن بەردەوامە و توانیوێتی بینەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.

هەیفا وەهبی لە ئەڵقەی یازدەهەمی درامای (مولد وصاحبه غایب) كە ڕۆڵی كچێك دەبینێت بە ناوی نوسە لەلایەن چەند كەسێكی دەڕفێنردێت و ناچار دەكرێت و دەبرێتە ماڵی كوڕی گەورە یەكێك لە دێكان.

ئەو كەسە دوای ئەوەی نمایش و سەماكردنی هەیفا دەبێت زۆر پێی سەرسام دەبێت و داوا لە پیاوەكانی دەكات تا بیبەنە ماڵەكەی.

ئەو گەنجە نوسە ناچار دەكات لەبەردەمیدا سەما بكات، دواتریش هەوڵدەدات دەستدرێژی بكاتە سەر، بەڵام ئەو بەو كارە قایل نابێت و بە دارێك ئەو كوڕە بێهۆش دەكات و هەوڵی ڕاكردن دەدات.




PM:04:05:29/06/2015