هونەرمەندی بەناوبانگی سوری روەیدا عەتییە گۆرانییەكی نوێ بەشێوەزاری عێراقی بڵاودەكاتەوە.
دوای ئەنجامدانی ئاهەنگێك لەگەڵ عاسی حلانی لە ڤەنزوێلا، رویدا عەتییە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ وێنەگرتنی كلیپێك بۆ گۆرانییە عێراقییە نوێكەی كە لە ئاوازی عەمار عانییە و كاری دەرهێنانی كلیپەكەش لەلایەن سیلڤانا مۆلییەوە ئەنجام دەدرێت.
ڕوەیدا عەتییە لە ڕۆژانی جەژنیشدا ئاهەنگێك لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی موعین شریف ئەنجام دەدات.