خانمەئەكتەری بواری سینەما و پێشكەشكاری بەرنامەی زاگرۆس سینەما بە یەكجاری كوردستانی جێهێشتو بڕیاریدا لەئەوروپا نیشتەجێ بێت.
هێرۆ حەسەنزادە کە بەهۆی ماچکردنی دەم و لێوەوە لەفیلمێکی سینەمایی کوردیدا، رۆڵەکەی زیاترین دەنگدانەوەی هەبوو، بڕیاریدا، کەبۆ یەکجاری کوردستان جێبێڵێتو لەوڵاتێکی دیکە نیشتەجێبێت.
هێرۆ لە لێدوانێكیدا راگەیاند "ئەو بڕیارەی من پەیوەندی بەنەبوونی كاری هونەری و ئەو دابڕانە گەورەیەوە هەیە، كە لەنێوەندە هونەرییەكەی كوردستاندا هەیە، چونكە ژیان بۆ هونەرمەندی ئافرەت لەكوردستان قورسە".
ئەمەش لەکاتێکدا کەماوەی چەند مانگێکە کۆچێکی بەرفراوانی گەنجانی کورد بۆ ئەوروپا دەستیپێکردوەو ئەمجارەش ئەو هونەرمەندە بریاری جێهێشتنی نیشتیمانی دا.
