ئەکتەری بواری کۆمیدیا، حەمکۆ ئاشکرایدەکات کە بەستایلێکی نوێی نواندنەوە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، پاش ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی نائومێدبونی لەهەرێمی کوردستان وڵاتی جێهێشت.
حەمکۆ لەپەیجی تایبەتی خۆی ئاشکرایکردوە :"شێوازی ئه‌مجاره‌م وه‌ك STAND UP COMEDY جیهانی ده‌بێت به ته‌نیا له‌سه‌ر شانۆ نمایش ده‌كه‌م. هه‌ر جاره و باسی دیارده سه‌یره‌كانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگامان ده‌كه‌ین".
ئەو ئەکتەرە باس لەوە دەکات کە بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی دەگەڕێتەوەو دەڵێت "له‌گه‌ل ده‌ست به‌كار بونم زیانێكی زۆر به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ل و ماوه به‌سه‌رچوو و نه‌خۆشه‌كان ده‌گه‌یه‌نم بۆیه داوا له‌و ده‌ست به‌تاڵ و نه‌خۆشانه ده‌كه‌م له ئێستاوه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای هونه‌ری كۆمێدیای مۆدێرن و سه‌رده‌میانه و مه‌نتیق جه‌نگ ده‌ست پێ بكه‌ین".
