ڤیدیۆیەكی ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا بڵاودەبێتەوە كاتێك بەشداری یەكێك لە شانۆگەرییەكان دەكات.
لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، ڤیدیۆیەكی ئیلیسا بڵاودەبێتەوە لەكاتی بەشداری كردنی لە شانۆی كاتژمێر 10 كە بەشێوەیەكی ڕۆژانە لە لوبنان پێشكەشكراوە و مێژووەكەشی بۆ 20 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
لە ڤیدیۆكەدا ئەو ئەستێرە باسی لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی ئەندریە جەدع باسی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی لوبنان دەكات.
لەلایەكی دیكەوە ئیلیسا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە، باسی وتنەوە سرودی (موطنی) دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لە وتنی پەشیمان نییە گەر جارێكی دیكەش سوردەكە بڵێتەوە بە هەمان شێوە تۆمار دەكات ، ئەمەش دوای ئەو ڕەخانە دێت كە لە وتنەوە سوردەگیرا و بەو پێیەی ئیلیسا داپێدانانی بۆ پیتی (ط) نزیكە لە (ت)وە.