وێنە...دیارییەكی نیو ملیۆن دۆلاری پێدەگات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ماری كاری دیارییەكی بەنرخ و گران بەهای پێشكەش دەكرێت.

ماری كاری پێش ئەنجامدانی ئاهەنگێك لە لاس ڤێگاس، دیارییەكی بەنرخی لەلایەن جایمس باكری خۆشەیستییە پێشكەش دەكرێت كە لە ملوانكەیەكی ئەڵماسی شێوە دڵ پێكهاتووە ئەمەش لە وێنەیەكی ئەو ئەستێرەیەدا دەركەوتووە كە لە ئینستەگرام بڵاویكردۆتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (TMZ) نرخی ئەو ملوانكەیە 500 هەزار دۆلاری ئەمریكییە و لە 18 پارچە ئەڵماسی زەرد پێكهاتووە.

ماوەیەك بەر لەئێستاش چەند ماڵپەڕێكی جیهانی ئاماژەیان بەوە كرد كە ماری كاری و جایمس باكر بەم زووانە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.




PM:05:42:26/07/2015