ڤیدیۆ...مایا بەهۆی ڕووداوێكەوە قاچەكانی لەدەست دەدات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب نوێترین ئەلبوم و كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

مایا دیاب نوێترین ئەلبومی خۆی بەناوی مای مایا بڵاودەكاتەوە كە تراكەكانی هەمەڕەنگن و بە زاراوەكانی میسری و لوبنانی وتراوە، ستایلەكانیشی بریتین لە گۆرانی ڕۆمانسی و خێرا.

لەگەڵ ئەلبومەكەدا مایا دوو كلیپی بۆ گرانییەكانی (غمرنی و شد) و (الكلمە) بڵاودەكاتەوە، كە یەكەمیان لە هۆنراوەی ئەحمەد مازی و ئاوازی زیاد بورجییە، دووەمیشیان لە هۆنراوە و ئاوازی سەلم عەسافە.

لە كلیپی (غمرنی و شد)دا كە شێوازێكی ڕۆمانسییە، مایا توشی ڕووداوی ئوتومبێل دەبێت بەهۆییەوە توانای ڕۆشتنی نامێنێت.




PM:12:43:30/07/2015