ڤیدیۆ...شەڕی ئەنجلینا جولی و براد بیت بڵاودەبێتەوە

لە چەند مانگی داهاتوودا نوێترین فیلمی هەردوو ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد بیت نمایش دەكرێت.

فیلمی (By The Sea) كە لە نواندنی ئەنجلینا جولی و براد بیت و دەرهێنانی خودی جولییە، سەرجەم كارەكانی بە كۆتا دەگات و بڕیارە لە13ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت.

دوای بڵاوبونەوەی ترەیلەری فیلمەكەش ئەنجلینا جولی ئاماژەی بەوە كردووە كە قورسترین بەشی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەو گرتانە بووە كە خۆی لەگەڵ بیت شەڕ دەكات.

ئەم فیلمە بە دووەمی كاری هاوبەشی بێت و جولی دادەنرێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2006 بۆ یەكەم جار لە فیلمی (Mr & Mrs Smith)، هەر ئەوەش هۆكاری یەكترناسینیان بوو.

فیلمی (By The Sea) باس لە ژن و مێردێك دەكات كە لە حەفتەكانی سەدەی ڕابردوودا لە فەرەنسا دەژین و ژیانیان پڕە لە كێشە و شەڕ و ئاژاوە.

بەوتەی جولی دوای وێنەگرتنی فیلمەكە و ئەو سەرقاڵییەی بەهۆی وێنەگرتنەوە هەیانبووە  لەگەڵ هاوسەركەی زیاتر لێك نزیك بونەتەوە و پەیوەندیان باشتربووە.








PM:03:09:08/08/2015