هەردی سەڵاح لەو كارە دووردەكەوێتەوە

هەردی سەڵاح لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە ڕایدەگەیەنێت كە چیتر نایەوێت باسی سیاسەت بكات.

هەردی سەڵاح لەپۆستێكیدا كە لە پەیجەكەی لە فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ نوسینێك لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم بڵاوناكاتەوە.

هەردی دەنوسێت "ئیتر لێرەوە ئێمە هیچ پۆستێك لەسەر دۆخی سیاسی ناكەین ، تا كەش و هەوا ئارام دەبێتەوە. چونكە هەر قسەیەك بۆ ئەم دۆخە دەمارگیرە ،نزیك لە شیر و تیرە ، دەچێتە خانەی باوەشێنكردنی خەڵوزی شەڕی ناخۆ".

هەردی سەلاح دوای دووركەوتنەوەی لە كاری هونەری بەشێویەكی بەردەوام گرنگی بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان دەدات و بەردەوام لەڕێی پەیجەكەیەوە چەندین پۆستی جیاواز بڵاودەكاتەوە و بیروڕا سیاسیەكانی دەخاتەڕوو.





PM:03:53:12/08/2015