جولی و كارێكی جیاواز لە كارەكانی پێشووی

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی كارێكی جیاواز لەكارەكانی پێشووی ئەنجام دەدات.

ئەنجلینا جولی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەكاندا كردووە، بۆ ئەوەی وەك بەرهەمهێنەر لە فیلم كارتۆنێكدا بەشداربێت كە چیرۆكەكەی لە ڕۆمانی (The Breadwinner) وەرگیراوە كە نوسەری كەنەدی دیبۆرا ئیلیاس نوسیوێتی.

ڕۆمانەكە باس لە كچێكی ئەفغانی تەمەن 11 ساڵ دەكات كە لەسەردەنی حوكمی تاڵیباندا ناچاردەبێت بەوەی قژی وەك كوڕ بتاشێت تا بوانێت بەئازادی كار بكات و بە شەقامەكاندا بسوڕێتەوە تا بتوانێت بژێوی خێزانەكەی دابین بكات، ئەمەش بەهۆی زیندانیكردنی باوكییەوە.





AM:09:56:15/08/2015