ڤیدیۆ...كچەزاكەی دەكوژن

كچەزایەكی ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود مۆرگان فریمان بە چەقۆ دەكوژرێت.

پۆلیسی نیویۆرك لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بە كوژرانی ئەدینا هاینز كە كچەزای مۆرگان فریمانی ئەكتەری جیهانییە و لەبەردەمی ماڵەكەیدا لە نیویۆرك بە چەقۆ كوژراوە.

ئەدینا هاینز تەمەنی 33 ساڵە و وەك ئەكتەر و نوسەر و مامۆستای نواندن كاری كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەدینا هاینز لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە كوژراوە كەناوی لامان داڤنبۆرتە و تەمەنی 30 ساڵە، پۆلیسیش توانیوێتی لەنزیك تەرمەكەی هاینزەوە دەستگیری بكات.

بەپێی چەند سەرچاوەیەك خۆشەویستەكەی ئەو كچە لەكاتی كوشتنیدا هاواری كردووە كە ڕۆحە شەیتانییەكان لە گیانی بێتە دەرەوەن كە ئەمەش بیروباوەڕێكی ئاینییە لای مەسیحییەكان، هەروەها لامان لەو كاتەدا لەژێر كاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووە.

لای خۆیەوە مۆرگان فریمان لە پۆستێكیدا لە ڕێی پەیجەكەیەوە سوپاسی سەرجەم ئەو كەسانەی كردووە كە لەم كارەساتەدا پشتیوانی خێزانەكەی بوون و لەگەڵیاندا ماونەتەوە.




PM:05:51:17/08/2015