وێنە...برایەكی عەمار كوڤی خۆی كوشت

برایەكی ئەستێرە لاوی كورد عەمار كوڤی كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

عەمار كوڤی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك مردنی عەبدوڵای برای ڕادەگەیەنێت كە تەمەنی 16 ساڵە ئاماژە بەوە دەكات كە براكەی بە ڕووداوێكی دڵتەزێن كۆچی دوای كردووە.

بەپێی زانیارییەكان براكەی كوڤی شەوی پێنج شەممە لە شاری زاخۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش هەوادار و هاوڕێیانی عەمار لە وەرزی سێهەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ پرسەی خۆیان ڕاگەیاند و دڵتەنگیان بە بیستنی ئەو هەواڵە دەربڕی.






PM:03:21:20/08/2015