ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مادۆنا بڕیار دەدات بەشێوەیەكی جیاواز دەربكەوێت و پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی پێشكەش بكات.
مادۆنا لە چاوپێكەوتانێكیدا پرۆژە تازەكەی بۆ جەماوەرەكەی ئاشكرا دەكات، كەی ئەویش بریتییە لە پێكەشكرنی پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی هاوشێوەی ئەو پرۆگرامەی كیم كارداشیان و خێزانەكەی پێشكەشی دەكەن و بە پرۆگرامی تەلەفزیۆنی ڕاستەقینە ناودەبرێت.
ئەو ئەستێرەیە ئاماژە بەوە كردووە كە بەشێوەیەكی بەردەوام سەیری بەرنامەكانی كارداشیان دەكات، بەڵام ئەم بەشێوەیەكی جیاواز لەوەی ئەوان دەردەكەوێت و تامێكی جیاوازی پێدەبەخشێت، بەجۆرێك چەندین سوپرایزی جیاواز لە خۆبگرێت و بینەر بەردەوام لە چاوەڕوانی بەرنامەكەیدا بێت.
بەپێی هەواڵی چەند میدیایەكی جیهانیش مادۆنای تەمەنی 57 ساڵ لەگەڵ بەرهەمهێنەری پرۆگرامەكەی كارداشیان دانیشتووە، بۆ باسكردنی چەند خاڵێكی پەیوەندیدار بە بەرنامەكەیەوە.