ڤیدیۆ...نمایشی فیلمی پێغەمبەر لەئێران دەستی پێدەكات

نمایشكردنمی فیلمی (محمد رسول الله) لە ئێران دەستپێدەكات و هەرایەكی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

فیلمی (محمد رسول الله) كە بەرهەمێكی ئێرانییە لە نزیكەی 140 ناوەندی نمایشكردنی فیلم لە پارێزگاكانی ئێران دەستی بە نمایشكرد كە باس لە ژیانی پێغەمبەر موحەمەد دەكات (ص) لە كاتی لەدایك بونی تا تەمەنی 13 ساڵی.

فیلمەكە ڕایەكی جیاوازی زۆری لەسەر و بەشێكی زۆری موسڵمانان و زانایانی ئاینی مەزهەبی سونە بەتایبەت شێخی ئەزهەر، نمایشكردنی ڕەتدەكەنەوە، بەهۆی پێگەی بەرزی پێغەمبەران، بەڵام چەندین زانای پیاوی ئاینی شیعە ڕێیان بە نمایشكردنی فیلمەكە داوە.

لە بەشی یەكەمی فیلمەكەدا كە ماوەكەی 177 خولەكە منداڵێك ڕۆڵی پێغەمبەر دەبینێت كە تەنها لە پشتەوە وێنەی گیراوە و شێوەی دەرنەكەوتووە، بەڵام چەند هونەرمەندێكی ئێرانی ڕۆڵی چەند كەساێكی نزیك لە پێغەمبەریان گێڕاوە.

كاری دەرهێنانی فیلمی (محمد رسول الله) لەلایەن مەجید مەجیدیەوە ئەنجامدراوە كە یەكێكە لە دیارترین دەرهێنەرەكانی ئێران و یەكێك لە بەرهەمەكانی لە ساڵی 1998دا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار لە بەشی فیلمی بیانی، بڕیاریشە مەجیدی كاری دەرهێنان بۆ دوو بەشەكەی دیكەش ئەنجام بدات.

ئەو فیلمە زۆرترین تێچووی هەبووە لە مێژووی سینەمای فارسیدا و بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە.






PM:05:12:29/08/2015