مۆسیقاری بەناوبانگی عێراقی سالم حسێن كۆچی دوایی دەكات، كە بەیەكێك لە كۆڵەكەكانی مۆسیقای عێراقی دادەنرێت.
سالم حسێن كە ژەنیاری ئامێرەكانی عود و سەنتور بووە، لەتەمەنی 92 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەلجیكا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە كۆچی دوایی دەكات، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی عێراقیش مردنی بە كەلێنێكی گەورەی مۆسیقی عێراقی دادەنێن، بەو پێیەی حسێن سالم بە دواین هونەرمەندی سەردەمی زێڕینی هونەر دادەنرێت.
ئەو مۆسیقارە ساڵی 1923 لەدایك بووە و هەر لەتەمەنی دە ساڵییەوە بەهرەكانی لە بواری شیعر و مۆسیقادا دەركەوتووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی بەناوبانگە، ئەمەش وایكردووە لەگەڵ چەندین هونەرمەندی گەورەدا كاربكات، لەوانە نازم غەزالی و عەفیفە ئەسكەندەر و محەمەد عەبدولوەهاب و فەرید ئەترەش هەروەها چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.