خانمە ئەكتەری ناسراوی كورد بەیان عوسمان كوردستان جێدەهێڵێت و ڕوودەكاتە یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان.
بەپێی هەواڵێك كە لە چەند ماڵپەڕێكی كوردی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، بەیان عوسمان لەگەڵ هاوسەركەی كوردستانیان بەرەو ئەوروپا جێهێشتووە و لەئێستادا لە وڵاتی نەمسان.
بەپێی هەواڵەكە بەیان و هاوسەرەكەی لەئێستادا لەیەكێك لە كەمپەكانی ئەو وڵاتە جێگیر بوون كە كوردی پارچەكانی دیكەی كوردستانیشی تێدایە دەیانەوێت مافی پەنابەرێتی وەربگرن.
هەفتەی ڕابردووش هەواڵی كۆچكردنی كچە گۆرانبێژ سەیران ئەحمەد دواتر دەستگیركردنی بڵاوكرایەوە، بەڵام دواتر ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە كرد كە ئەو هەواڵی دەستگیر كردنی ڕاست نییە، بەڵام ڕاستە كوردستانی جێهێشتووە و لەئێستادا لە ئەڵمانیایە.