وێنەی ڕووتی جولی بە هەزاران دۆلار دەفرۆشرێت

دوو وێنەی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت، نرخەكەی بە سەدان دۆلار دیاری دەكرێت.

دوو وێنەكە لە پێشانگای (Zebra One) لە لەندەن ننمایشكراون و هەر یەكەیان نرخی 1800 پاوەنی لەسەر دانراوە كە دەكاتە دوو هەزار و 749 دۆلاری ئەمریكی.

وێنەكان لەلایەن كچە فۆتۆگرافەر كایت گارنەروە لە ساڵی 1995 گیراوە كاتێك جولی تەمەنی 20 ساڵ بووە، لە یەكێك لە وێنەكاندا ئەو هونەرمەندە هیچ جلوبەرگێكی لەبەردا نییە و تەنها بە قاچی شوێنە هەستیارەكانی لەشی داپۆشیوە، لە وێنەی دووەمیشدا تەنها فۆكەس خراوەتە سەر ِووخساری جولی.




PM:04:24:03/09/2015