ڤیدیۆ...ئایلان هەردی سەلاح دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆرانی وتن

وێنەكەی ئایلانی تەمەن سێ ساڵ  كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر هەردی سەڵاح دروست دەكاتەوە دەیگەڕێنێتەوە بۆ گۆرانی وتن.

هەردی سەلاح كە ماوەی چەند ساڵێكە وازی لە گۆرانی وتن هێناوە و هیچ بەرهەمێكی تۆمار نەكردووە، لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  فەیس بووك، گۆرانییەكی تایبەت بە ئایلان بڵاودەكاتەوە، كەسانێكی زۆریش گوێبیستی ئەو گۆرانییە دەبن.

گۆرانییەكە لە هۆنراوەی ئومێد ئەحمەدە و بێ بەكارهێنانی هیچ میوزكێك وتراوە، بەوتەی هەردی سەلاحیش تەنها بە مۆبایلەكەی تۆمار كردووە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەندین هونەرمەندی دیكەی كورد و عەرەب و جیهانی بەشێوازی جیاواز لەسەر ئەو ڕووداوە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند.




PM:05:15:05/09/2015