ڤیدیۆ...دەڵێت هەرگیز وازناهێنم

هونەرمەندی ناسراوی میسری سەوسەن بەدر ڕەتیدەكاتەوە بەنیازبێت لە كاری هونەری دووربكەوێتەوە.

سەوسەن بەدر لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی كارەكانی فیستیڤاڵی ئەسكەندەرییە بۆ وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست دیبەیتێكی ئەنجامدا كە چەندین هونەرمەند و بەشێك لە هەوادارانی ئامادەیبوون، لەو دیبەیتەشدا، ڕەتیكردەوە پلانی هەبێت بۆ وازهێنان و دووركەوتنەوە لە كاری هونەری بە هەر هۆكارێك بێت یاخود لەهەر قۆناغێكی ژیانیدا بێت.

بەدر ئاماژەی بەوە كرد كە پێیوایە ئەو ناوبانگەی ئێستا هەیتی لە ماوەیەكی گونجاودا بەدەستی هێناوە، ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو كارانەی كە بەشداری تێدا كردووە.

سەوسەن بەدری تەمەن 58 ساڵ، یەكێكە لە ئەستێرە ناسراوەكانی میسر وماوەی 40 ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە، بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا، دەبێتە باڵا پۆش و لەكاری هونەری دووردەكەوێتەوە، بەڵام جارێكی دیكە لەچكەكەی لادەبات و دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری هونەری.




PM:04:56:07/09/2015