ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود میل گیپسن بێتاوانە لە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر فۆتۆگرافێك كە ویستوێتی لەگەڵ خۆشەویستەكەی وێنەی بگرێت.
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی ئوستورالی بێتاوانی میل گیپسن لە تۆمەتی هێرش كردنە سەر فۆتۆگرافێك دەسەلمێنن لە یەكێك لە شەقامەكانی سیدنی، دوای ئەوەی ئەو وێنەگرە وێنەی ئەو هونەرمەندە لەگەڵ هاوڕێ كچە تازەكەیدا دەگرێت.
پارێزەری گیپسن بە گۆڤاری (People) ڕاگەیاندووە، كە بەهۆی وێنەی شایەتحاڵەكان و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسەوە، دەركەوتووە وتەكانی كریتسی میلەری وێنەگر دوورە لە ڕاستی، ئەمەش وایكردووە دادگا بڕیار بدات بە بێتاوانی گیپسۆن.
ماوەیەك بەرلەئێستا فۆتۆگرافەرێكی ڕۆژنامەی تەلەگراف لە ئوستورالیا، وێنەی میل گپسنی تەمەنی 59 ساڵ و خۆشەویستە نوێكەی بڵاوكردەوە كە تەمەنی 24 ساڵە، دوای ئەوەی پێكەوە لە هۆڵێكی سینەما دێنە دەرەوە، دواتر ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو ئەكتەرە هێرشی كردۆتە سەر.