مێردە كۆنەكەی هەیفا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە دەكات

دەنگۆی هاوسەرگیری نێوان ئەحمەد ئەبو هەشیمەی هاوسەری پێشووی هەیفا وەهبی و ئەستێرەیەكی ناسراوی عەرەب بڵاودەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی ئەحمەد ئەبو هەشیمە لەگەڵ رەجا قەسەبی گۆرانبێژی ناسراوی مەغریبی و براوەی پرۆگرامی (X FACTOR) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدەدات، ئەم هەواڵەش بۆتە جێی باسی زۆرێك لە میدیاكان.

رەجا ڕایگەیاندووە كە ڕاستە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری پێشووی یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكان ئەنجام دەدات، لەئێستاشدا لە قۆناعی دەستگیرانداریدان و مانگی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووش لە ئیتاڵی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

ئەو هونەرمەندە ڕەتیدەكاتەوە ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بكات و دەڵێت " نە دەڵێم هاوسەرەكەی هەیفایە، نە دەشڵێم ئەو نییە:".




PM:04:46:17/09/2015