هونەرمەندی ناسراوی كوەیتی شەمس لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا باسی ئەو وێنە ڕووتانە دەكات كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە.
شەمس لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا باسی كێشەكانی خۆی و خانمە گۆرانبێژی ئیماراتی ئەحلام دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوبەڕی كارەكانی ئەحلام وێنەی سەری ئەوی خستۆتە سەر چەند كچێكی ڕووتی بڵاویكردتەوە، میدیاكانیش پرسیاری ئەو وێنانەیان لێكردووە بۆ كێشەكەی گەیاندۆتە دادگا.
شەمس دەڵێت " بەڕێوبەڕی كارەكانی ئەحلام شت نەما پێم نەكات، وێنەی سەری منی دەخستە سەر چەند لەشێك كە هیچیان لەبەردا نەبوو، بەڵام من هەر بێدەنگ بووم، بەڵام كاتێك میدیاكان پرسیاری ڕاستی ئەو وێنانەیان لێكردم ناچار بووم كێشەكە بەرمە دادگا، هەروەها دەمویست گەر ڕۆژێك منداڵم بێت و ئەو وێنانە ببینێت بزانێت ئەوە من نیم".
ئەو هونەرمەندە باسی ئەوەش دەكات كە دادگای سعودیە بڕیاریداوە بە تۆمەتی زینا 100 جەلدی لێبدەن، بۆ ئەمەش داوایان لە ئەحلام كردووە چەند شایەتێك بهێنێت، بەڵام ئەو نەیتوانیوە ئەو كارە بكات، بۆیە داوایەكی درۆكردنی بەرامبەر ئەحلام بەرز كردۆتەوە و داوای لە دادگا كردووە مافی شەرەفی بۆ بگێڕێتەوە.