وائل و مایا چی لە نێوانیاندا؟

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب بابەتەكانی پەیوەندیدار بە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان خۆی وائیل كفوری دەگەیەنێتە دادگا.

دوای ئەوەی گۆڤارێك هەواڵی بونی پەیوەندی خۆشەویستی مایا دیاب و وائیل كفوری بڵاودەكاتەوە، مایا دیاب ئەو گۆڤارە بە تۆمەتی ناو زڕاندن و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەداتە دادگا.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (النهار)ی لوبنانی یەكێك لە گۆڤارەكان لە هەواڵێكیدا ئاماژەی بەو بونی پەیوەندی نێوان دیاب و كفوری كردووە كە ماوەی چوار ساڵی خایاندووە و چەند مانگێك پێش ئێستا ئەو پەیوەندییە كۆتایی هاتووە.

بەپێی گۆڤارەكە دوای كۆتای هاتنی ئەو پەیوەندییە مایا چەند جارێك بەدوای  وائیلەوە بووە بۆ ئەو شوێنانەی بۆی چووە بەهۆی ئەم پەیوەندییەشەوە پەیوەندی نێوان مایا و هاوسەرەكەی تێكچووە.

بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە مایا دیابی زۆر توڕە كردووە بڕیاریداوە داوای یاسایی بەرزبكاتەوە، بەو پێیەی پەیوەندی نێوان ئەو و كفوری تەنها لە چوارچێوەی هاوڕێیەتیدایە.



PM:01:47:27/09/2015