كچە گۆرانیبَژی ناسراوی كوردستانی ڕۆژهەڵات باران، گۆرانییەكی كەریم كابان دەڵێتەوە.
باران لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا گۆرانی (قەت نەدەی ئازاری گیانی)ی هونەرمەندی گەوەری كورد كەریم كابان دەڵێتەوە، هەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە وتنەوەی ئەو گۆرانییە دەردەبڕن.
وتنەوەی ئەم گۆرانییە لەكاتێكدایە كە چەند مانگێك لەمەوبەر باران لە ئاهەنگیچكیدا گۆرانییەكی زەكەریای وتەوەو لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەیەكی باشی لێكەوتەوە.
باران كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ئەمریكا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام بە زمانی فارسی گۆرانی دەڵێت، چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستاش لە ئەڵمانیا وەك باشترین گۆرانبێژی ئێران خەڵاتی (big apple music awards)ی وەرگرت.