مادۆنا سەماكارێك ناچار دەكات قاچی ماچ بكات

كردەوەیەكی نەشیاوی ئەستێرەی پۆپی جیهانی مادۆنا دەنگدانەوەیەكی زۆی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و بەهۆیەوە ڕەخنە باران دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی نیویۆرك نیوز مادۆنا یەكێك لە سەماكارانی گروپەكەی ناچار كردووە تا ماچی قاچی بكات، بۆ ئەوەی لەبەرامبەر دواكەوتنیدا لێی خۆشبێت.

بەپێی هەواڵەكە یەكێكە لە سەماكارەكانی گروپەكەی مادۆنا بۆ چەند خولەكێكی كەم لە ڕاهێنانەكان دواكەوتووە لەگەڵ گەشتنیشدا بەشێوەیەكی بەردەوام داوای لێبوردنی لە مادۆنا كردووە، بەڵام ئەو پێی ڕاگەیاندووە كە بۆ لێخۆشبونی دەبێت قاچی ماچ بكات.

مادۆنا تائێستا جەختی لە ڕاستی ئەو هەواڵە نەكردۆتەوە لەهەمان كاتدا ڕەتیشی نەكردۆتەوە، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە ڕەخنەیەكی زۆر ئاڕاستەی ئەو ئەستێرەیە كراوە.





PM:03:28:29/09/2015