لەپلەی یەكەمدایە

فیلمێكی ئەنیمەیشنی ئەمریكی بە كۆكردنەوەی ملیۆنان دۆلار پێشەنگی سینەمای هۆلیود دەگرێت و لە پلەی یەكەم داگر دەكات.

بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشنی (Hotel Transylvania) لە ساتی نمایشكردنییەوە بڕی 47.5 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆتەوە، بەمەش پلەی یەكەمی لەنێوان ئەو فیلمانەدا بەدەستهێناوە كەلەئێستادا لە سینەماكانی ئەمریكا نمایش دەكرێت.

فیلمەكە لە دەرهێنانی گێندی تارتاكۆفیسكییە و سیلینا گومێز و ئادەم ساندلەر و چەند ئەكتەرێكی دیكە بە دەنگ بەشدارییان تێدا كردووە.
لە پلەی دووەمیشدا فیلمی (The Intern) دێت كە 18.2 ملیۆن دۆلاری كۆكردتەوە، هەروەها فیلمی (Maze Runner: The Scorch Trials) لە پلەی سێهەمدایە و 14 ملیۆن دۆلاری كۆكردتەوە.




PM:02:43:04/10/2015