هێڵی ڵەڤ گەشتە كۆریای باشوور

ئەستێرەی ناسراوی كوردهێڵی ڵەڤ سەردانی كۆریای باشور دەكات و بەشداری فیستیڤاڵێكی گەورەی ئەو وڵاتە دەكات.

هێڵی ڵەڤ  لە ڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای دەكات كە لەئێستادا  لە كۆریای باشوورە و بە مەبەستی بەشداری كردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بوسان بۆ فیلم.

لەڤ ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە كە كۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەكەیە بەشداری دەكات و لە دابەشكدرنی خەڵات بەسەر ئەكتەر و دەرهێنەرە سەركەتووەكاندا.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە بانگهێشتكردنی بۆ ئەو فیستیڤاڵە زۆر جێی شانازییە، چونكە ەو وەك تاكە گۆرانبێژ لەسەر ئاستی جیهان بانگهێشت كراوە، ، بە فەرمیش لەلایەن لیژنەی فیستیڤاڵەكەوە داوای لێ كراوە گۆرانی شۆرەش پێشكەش بكات.

هێڵی لەڤ وەك ئەكتەریش بەشداری فێستیڤاڵەكەی كردووە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە سەرەكییە لە فیلمێكدا گێڕاوێتی كە بۆ یەكەمجار لە فیستیڤاڵە نمایش دەكرێت.






PM:02:55:07/10/2015