ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب لەسەر ماتۆڕەوە توشی ڕووداوێك دەبێت و دەكەوێت بە زەویدا.
لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا مایا دیاب لەسەر ماتۆڕێك دەردەكەوێت و دەیەوێت خۆی فێری لێخوڕینی ماتۆڕ بكات، بەڵام لەكاتێكدا دەیەوێت بڕوات، لەسەر ماتۆڕەكە كنترۆڵ لەدەست دەدات و دەكەوێت بە زەویدا.
لەلایەكی دیكەوە ماوەیەك پێش ئێستا مایا بەشداری نمایشی جلوبەرگەكانی شەربل زوی كرد كە لە پاریس ئەنجامدراو بەدەركەوتنەكەی سەرنجی میدیاكانی ڕاكێشا ئەمەش بەهۆی سەیری جلەكانییەوە، كە بە تایبەت جانتاكەی دەستی كە شێوەی لە سەبەتەی ماركێتەكانەوە نزیك بوو.