ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی و براد بیت دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوانیش بێ كێشە نین.
ئەنجلینا جولی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ڤۆگ ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ براد بیتی هاوسەری وەك هەر ژن و مێردێكی دیكە كێشەیان هەیە و هەمیشە بە خۆشی ناژین، سەبارەت بە ژێوازی مانگی هەنگوینیشیان ئەو هونەرمەندە باسی لەوە كردووە كە ئەو مانگەی لەگەڵ بیتدا بە وێنەگرتنی دیمەنەكانی فیلمی (By The Sea) بەسەر بردووە كە لە مالتا وێنەیان گرتووە.
جولی لە چاوپێكەوتنەكەیدا باس لە نەشتەرگەری بڕیوەنەوەی مەمكی دەكات و دەڵێت "من ئێستا تەمەنم 40 ساڵە، دایكم و نەنكیشم لەو تەمەنەدا توشی شێرپەنجە بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بۆیە دەمەوێت ڕێگا چارەی گونجاو بگرمە بەر بۆ ڕوبەڕووبونەوەی مەترسی ئەو نەخۆشییە".
ئەو ئەستێرەیە باس لەوەش دەكات كە بە دڵخۆشییەوە چاوەڕوانە تەمەنم بێتە 50 ساڵ بۆ ئەوەی هەست بەوە بكەم كە چی چارەسەرێكی باشم دۆزیوەتەوە.