هونەرمەندێكی میللی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.
شەوی دووشەممە هونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل پاش توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر كۆچی دوایی كرد و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.
ئەو هونەرمەندە ساڵی 1966 لەدایك بووە و خاوەنی چەندین گۆرانی میللیە كە زۆرینەی لە ئاهەنگ و بۆنە تایبەتییەكاندا پێشەكەشی دەكرد.
ڕزگار ئیسماعیل ماوەی مانگێكە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر بووە، هەرچەندە سەردانی دەرەوەی وڵاتیشی كردووە بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكەوە نەتوانراوە چارەسەر بكرێت و باری تەندروستی بەرەو خراپ بوون چووە.
ئەو هونەرمەندە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو تریفە پێكهێناوە و خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە و نیشتەجێی شاری سلێمانییە.