دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو ئەستێرەی جیهانی براد بیت و سینا میلەر، میلەر وەڵامی دەنگۆكان دەداتەوە و ئەنجلینا جولیش هەڵوێست وەردەگرێت.
سینا میلەر لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پرۆگرامی (Sway In The Morning) سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە پەیوەندی ئەو براد بیت دەكەن و ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ ئەو ئەستێرەیەدا تەنها كاركردن كۆیدەكاتەوە بەو پێیەی ئەو ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمی (The Lost City of Z) كە بیت كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدات.
میلەر ئاماژە لەو كاتەوە كار لەو فیلمەدا دەكات تەنها دوو جار براد بیتی لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە بینیەوە، بۆیە دەنگۆی پەیوەندی نێوانیان بە قسەی شێتانە ناودەبات.
لەلایەكی دیكەوە چەند میدیایەكی جیهانی ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەنجلینا جولی ترسی هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ بیتدا بەهۆی میلەرەوە، بەتایبەت كە ناوی چەو كچە ئەكتەرە بەردەوام لەسەر زاری هاوسەرەكەیەتی بۆیە پێی ڕاگەیاندووە كە سەردانی شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە نەكات لە ئیرەلەندا.