ڤیدیۆ...نەجوا بە هاوسەری پێشووی دەڵێت باشبوو تەڵاقم دایت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەجوا كەرەم و هاوسەری پێشووی لە ئاهەنگێكدا كۆدەبنەوە و ئەو هونەرمەندەش لە بەردەمی جەماوەردا پێی ڕادەگەیەنێت، كە تەلاقیداوە.

نەجوا كەرەم لە ئاهەنگێكیدا كە لە (stars on board)ی لوبنان سازیكرد، لەكاتی گۆرانی وتندا دەبینێت یوسف حەربی هاوسەری پێشووی كە ڕێكخەری ئاهەنگەكانەوە، بە قسەكردنەوە سەرقاڵە، بۆیە ئەویش لەبەردەم ئامادەبووانی ئاهەنگەكەدا پێی دەڵێت "من گۆرانی دەڵێم و تۆش بە قسەكردنەوە سەرقاڵیت، باش بوو هەر زوو تەلاقمدایت".

دواتر حەرب دەیەوێت بچێتە لای كەرەم بۆسەر ستەیج، لەو كاتەشدا ئەو خانمە هونەمەندە بەشێوەیەكی گاڵتە ئامێز پێ دەڵێت "وادەزانیت هێشتا ژنتم".

نەجوا كەرەم و یوسف حەرب لە سەرەتای ساڵی 1990  ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا و پاش ماوەیەك جیابونەوە، بەڵام پەیوەندی هاوڕێیەتییان هەر بەردەوام بووە.






PM:02:53:28/10/2015