ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب پێش ئەنجامدانی ئاهەنگەكەی لە دوبەی توشی شەرمەزاری دەبێت.
مایا دیاب پێش ئەوە بچێتە سەر ستەیج لە یەكێك لە هۆڵەكانی شاری دوبەی لەكاتێكدا دەیەوێت فەرووەكەی سەرشانی بەرەو دواوە بەرێت، بەر یەكێك لەو گەنجانە دەكەوێت كە لەگەڵیدایە و بەهۆیەوە دەكەوێت بەزەویدا.
دیاب هەر كە بەوە دەزانێت وەك شێوازێكی داوای لێبوردن باوەش بە كوڕەكەدا دەكات و دڵتەنگی خۆی بە ڕووداوەكە دەردەبڕێت.
لەلەیەكی دیكەوە ئەو هونەرمەندە بڕیاریداوە گۆرانییەكی دیكە لە ئەلبومە نوێكە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ وێنە بگرێت و بەم زووانە بڵاویبكاتەوە.