ڤیدیۆ...بیت بەم شێوەیە باسی ئازایەتی جولی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی براد بیت باسی ئازاریەتی ئەنجلینا جولی هاوسەری دەكات لە بڕیارەكەیدا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجە.

براد بیت لە چاوپێكەوتنێكی خۆی ئەنجلینا جولی لە پرۆگرامی (Today Show) باس لە ئازایەتی جولی دەكات بۆ بڕینەوەی مەمكەكانی و دەرهێنانی منداڵدانی، ئەمەش بۆ ڕێگری كردن لە ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە.

بیت دەڵێت "ئەو بڕیارە یەكێكە لەوانەی وات لێدەكات لە هەندێ كاتدا كەسێكی ڕەق و خۆڕاگر بیت، بێگومان ئەویش ئەو بڕیارەی لەبەر خێزان و منداڵەكانمان داوە و بۆ ئەوەی بەردەوام بەیەكەوە بین".

جولی لە ساڵی 2013دا كاتێك زانی ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە بەڕێژەی %50 زیادی كردووە، بە نەشتەرگەری بڕیاری بڕینەوەی مەمكەكانیدا و لەم ساڵیشدا منداڵدانی دەرهێنا، ئەمەش وەك ڕێگرییەك بۆ توشنەبونی بە نەخۆشی شێرپەنجە.




PM:02:12:05/11/2015