فیلمە نوێكەی هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد بیت، لە فیستیڤاڵێكدا نمایش دەكرێت.
فیلمی (on the sea) لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی كارەكانی فیستیڤاڵی پەیمانگای فیلمی ئەمریكی نمایش دەكرێت كە لە كالیفۆڕنیا بەڕێوە دەچێت، تێیدا چەندین فیلمی جیاواز پێشكەش دەكرێت.
فیلمەكە لە سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجلینا جولییە و باس لە ژن و مێردێكی ئەمریكی دەكات كە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان و ڕزگاركردنی ژیانی هاوسەرییان، دەچینە یەكێك لە ناوچە كەناراوەكانی ئەمریكا.