هونەرمەندی ناسراوی میسری سەعید تەرابیك لە تەمەنی 74 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی قاهیرە كۆچی دوایی كرد.
سەعید تەرابیك دوای توشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە، كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەشی بێ ئامادەبونی هیچ هونەرمەندێك بەخاك سپێردرا.
تەرابیك یەكێك لە ئەكتەرە دیارەكانی میسر و ساڵی 1976 دەستی بەركاری هونەری كردووە و لەو سەردەمەوە تا پێش مردنی بەشدار زیاتر لە 260 كاری سینەمایی و تەلەفزیۆنی و شانۆیی كردووە.
ئەو هونەرمەندە بەر لە دوو مانگ لەگەڵ خانمە ئەكتەری لاو سارە تاریق ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا كە ماوەی 40 ساڵ لە خۆی منداڵ تر بووە لەو كاتەشدا بڵاوبونەوە ئەو هەواڵە هەرایەكی گەورەی نایەوە.
چەند ڕۆژێكیش پێش مردنی سارە، ئەوەی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئاشكرا كردووە كە لەگەڵ نەخۆشكەوتنی هاوسەرەكەیدا بۆی دەركەوتووە كە سكی هەیە و لەئێستادا لە دووەم مانگی دووگیان بونیدایە.
سارەی هاوسەری تەرابیك لە لێدوانێكیدا ڕەتیدەكاتەوە هاوسەرەكەی بەهۆی خواردنی حەبی بەهێزكەری توانای سێكسییەوە باری تەندروستی تێكچوبێت، ئەمەش ئەو دەنگۆیەیە كە بەشێوەیەكی گەرم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە باش دەكرێت، بەڵكو بەپێی وتەكانی ئەو هونەرمەندە ماوەی 15 ساڵە كێشەی گیرانی دەمارەكانی دڵی هەیە و هەر ئەوەش هۆكاری گیان لەدەستدانێتی.