ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی سەلما حایك بەشێوەیەكی وروژێنەر ئامادەی ئاهەنگێكی دابەشكردنی خەڵات دەبێت.
سەلما حایك بە عەزییەكی سپییەوە كە بەشێكی زۆری سنگی دەرخستبوو، ئامادەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ( Evening Standard Theatre) دەبێت، كە لە لەندەن بەڕێوەچوو.
ئەو هونەرمەندە تەمەن 49 ساڵە لە دەركەوتنەكەیدا قژی بەستووە و ماكیاجێكی كاڵی كردووە، ئەمەش وایكردووە شێوەی گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەربكەوێت.
لەو ئاهەنگەدا ئەستێرەی جیهانی نیكۆل كیدمان توانی خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری بەرێتەوە، ئەمەش بۆ ڕۆڵەكەی لە شانۆیی (Photograph 51)، هەروەها جیمس متاكۆڤی، وەك باشترین ئەكتەری پیاو خەڵاتی وەرگرت، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵەكەی لە شانۆیی (The Ruling Class)دا.