ڤیدیۆ...عەمار داوای لێبوردن لە كێ دەكات؟

هونەرمەندی لاوی كورد عەمار كوڤی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.

عەمار كوڤی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە یوتوب، گۆرانییەكی نوێی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاودەكاتەوە كە ناوی (عذرا )، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن سەلام قەزاز نوسراوە و كاری ئاوازدانان و دابەشكردنی میوزیكش لەلایەن میوزسیانی ناوداری میسری سەلاح سەرنوبییەوە ئەنجامدراوە.

هەوادارانی كوڤی سەرسامی خۆیان بە بەرهەمە نوێكە دەربڕیوە و لەماوەی دوو ڕۆژی بڵاوكردنەوەیدا ڤیدیۆی گۆرانییەكە زیاتر لە 30 هەزار بینەری هەبووە، بەشێكیشیان داوایان كردووە كە گۆرانییەكە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ وێنەبگرێت.




PM:02:24:01/12/2015