خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی مادلین تەبر، بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نوێ توڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت.
مادلین تەبر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە ئینستەگرام، وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە لە كەنارەكانی ناوچەی گەشتیاری شەرم ئالشیخی میسر بە مایۆوە گرتویەتی، بەش بەشێكی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توڕە كردووە و ڕەخنەی ئەوەیان گرتووە كە ئەو شێوازی دەركەوتنە لەگەڵ تەمەن و ناوبانگی ئەودا ناگونجێت.
لە وەڵامی ڕەخنەكاندا تەبر یاس لەوەدەكات كە ئەو خانمێكی ئازادە لەوەی چ جل و بەرگێك دەپۆشێت و دەڵێت "ناوبانگی من بەوە ناسراوە كە ڕۆشنبیر و بەڕێزم، بەڵام جەستەی خۆشمم خۆشدەوێت".
مادیلن تەبر كە لەئێستادا لە پەنجاكانی تەمەنیدایە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی كاری هونەرییە، هەرچەندە ئەو بە ڕەگەز لوبنانییە بەڵام لە چەندین فیلم و درامای میسریدا بەشداری كردووە كردووە.