ڤیدیۆ...بینیوتانە گۆرانیبێژەكەی گەنگەم ستایل چی بڵاوكردۆتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی كۆریای باشور پسای لە دوو كلیپی نوێ بڵاودەكاتەوە و دەیەوێت بەوە ژمارەی پێوانەی گەنگەم ستایل تێكبشكێنێت.

پسای لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە یوتوب دوو كلیپی نوێ بۆ گۆرانییەكانی (DADDY) و (NAPAL BAJI) بڵاودەكاتەوە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمی بڵاوکردنەوەیدا، زیاتر لە 40 ملیۆن بینەریان دەبێت.

پسای تەمەن 37 ساڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامە نوسیدا بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی گۆرانییە نوێكەی ئاماژە بەوە كردووە كە دەرفەتەكان زۆرن بەڵام دووبارەبونی شتێكی وەك گەنگەم ستایل مەحاڵە.

پسای لە ساڵی 2012دا بە بڵاوكردنەوەی گۆرانی گەنگەم ستایل لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی زۆری بەدەست هێنا و كلیپی ئەو گۆرانییە زیاتر لە یەك ملیاری بینەری بۆ خۆی كركۆدەوە كە تائێستا هیچ ڤیدیۆیەكی تۆری یوتوب ئەو ژمارە بینەری نەبووە.






PM:02:31:07/12/2015