ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس وەك یەكەم هەنگاوی ئامادەكارییەكان بۆ لەدایكبونی منداڵەكەی سەرجەم كارە هونەرییەكانی دەوەستێنێت.
میریام فارس دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بە دووگیانی چەندین ئاهەنگی ئەنجامدا و دواتر بەمەبەستی بازاڕكردن بۆ منداڵەكەی سەردانی لەندەنی كرد، لەئێستادا گەڕاوەتەوە لوبنان و بڕیاریداوە سەرجەم كار و چالاكییە هونەرییەكانی بوەستێنێت و پشووی دایكایەتی وەربگرێت.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت "دەمەوێت چێژ لەو ساتانە وەربگرم كە مافی هەموو ژنێكە، بەڵام بەڵێن بە سەرجەم میریامییەكان دەدەم كە بەشدارییان بكەم لە هەموو وردەكارییەكانی ئەم ساتە خۆشانە".