دوای رۆژێك لە هاوسەرگیرییەكەی تەلاقدرا

خانمە هونەرمەندێكی سوری دوای ڕۆژێك لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە.

تۆلین بەكیری كە یەكێكە لە هونەرمەندە سورییەكان، دوای ڕۆژێك لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری لە مێردەكەی جیادەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خانەوادەی هاوسەرەكەی ڕازی نەبوون بەو هاسەرگیرییە، بەو پێیەی ئەو خانمە هونەرمەندە پێشتر جیابۆتەوە.

بەكری لە پەیامێكیدا لە پەیجەكەی لە تویتەر ئاماژە یەوە كردووە كە ئەو قوربانی كۆمەڵگەیەكە كە باچاوێكی دیكە سەیری خانمێك دەكەن كە لە هاوسەرەگەی جیابوبێتەوە.

ئەو هونەرمەندە نوسیوێتی" پەیامێكم بۆ ئەو دەیكە هەیە كە دەیەوێت ئەوەی دەبێت هاوسەری كوڕەكەی كچ بێت، كچێنی ڕۆح زۆر گرنگترە لە كچێنی جەستە".




PM:02:31:09/12/2015