وێنە...بێژەرەكەی ڕووداو ژنی دووەم دەهێنێت

یەكێك لە بێژەرە دیارەكانی ڕووداو ژنی دووەم دەهێنێت و وێنەی خۆی هاوسەرە نوێكەشی بڵاودەكاتەوە.

هێمن مەلا زادە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی ئینستەگرام وێنەی خۆی و خانمێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە هاوسەری دووەمێتی و ناوی كوردەیە، لەكاتێكدا ئەو بێژەرە هاوسەرێكی دیكەی هەیە و خاوەنی سێ منداڵە.

مەلا زادە لەگەڵ وێنەكەدا ڕوونكردنەوەیەكی داوە و نوسیوێتی "لەوانەیە لای زۆر كەس سەیر بێت ئەم پۆستە، بەڵام كەسێك كە شارەزای ژیان و دین و ئەخڵاق بێت، تێدەگات بۆچی دەبێت پیاو خۆی لە خراپەكاری بپارێزێت، رێكارە شەرعییەكان بگرێتە بەر".

ئەو بێژەرە سوپاسی هاوسەری یەكەمیشی كردووە كە هەمیشە پاڵپشتی كردووە و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیدا بووە.

دونیا كەمال كە هاوسەری یەكەمی هێمن مەلا زادەیە، كۆمێنتی لەسەر وێنەكە نوسیوە و پیرۆزبای خۆی ئاراستە كردووە و خۆشەویستی خۆی بۆ دووپات كردۆتەوە و با هاوسەری شیرین ناوی بردووە.






PM:02:15:10/12/2015