خانمه بێژه‌رێکی کوردسات، ڕه‌خنه له هێمن مه‌لا زاده پێشکه‌شکاری ڕووداو ده‌گرێت له سه‌ر دووجار هاوسه‌رگیریکردنه‌که‌ی و ده‌ڵێت "پێویست بوو نه‌خۆشی له‌و جۆره له میدیا دووربخرێته‌وه".
سنوور ئالانی له پۆستێکیدا که له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه نوێکه‌ی هێمن مه‌لا زاده‌ی پێشکه‌شکاری ڕووداو ده‌نوسێت " به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و ده‌یان رێكخراوی ژنان و له سایه‌ی هه‌بوونی یاسایه‌كه‌وه كه هه‌موو كۆنفرانسێكی شازده‌ی نۆڤه‌مبه‌ر حكومه‌ت، خه‌ڵك و ژنان منه‌تبار ده‌كات، گوایه یاسایه‌كی وای هه‌یه، كه‌سێك دوای سێ منداڵ له هاوسه‌ری یه‌كه‌می، یه‌كێكی دیكه بهێنێت و له دادگایه‌كی لاكۆڵانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رهسمییاتی بداتێ و بانگه‌شه‌شی بۆ بكات و هێشتا ئه‌و ئامۆژگاری خه‌ڵك بكات".
سنور به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕه‌خنه‌کانی و ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی پێیان سه‌یره شاره‌زای (ژیان و دین و ئه‌خلاق) نیین و ئه‌گه‌ر نا ده‌یانزانی ((بۆچی دەبێت پیاو خۆی لە خراپەكاری بپارێزێت، رێكارە شەرعییەكان بگرێتە بەر))..ئیدی ده‌بێت خه‌ڵكی ئاسایی بۆ گله‌ییان لێبكرێت".
یەكێك لە بێژەرە دیارەكانی ڕووداو ژنی دووەم دەهێنێت و وێنەی خۆی هاوسەرە نوێكەشی بڵاودەكاتەوە.
هێمن مەلا زادە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی ئینستەگرام وێنەی خۆی و خانمێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە هاوسەری دووەمێتی و ناوی كوردەیە، لەكاتێكدا ئەو بێژەرە هاوسەرێكی دیكەی هەیە و خاوەنی سێ منداڵە.
مەلا زادە لەگەڵ وێنەكەدا ڕوونكردنەوەیەكی داوە و نوسیوێتی "لەوانەیە لای زۆر كەس سەیر بێت ئەم پۆستە، بەڵام كەسێك كە شارەزای ژیان و دین و ئەخڵاق بێت، تێدەگات بۆچی دەبێت پیاو خۆی لە خراپەكاری بپارێزێت، رێكارە شەرعییەكان بگرێتە بەر".
ئەو بێژەرە سوپاسی هاوسەری یەكەمیشی كردووە كە هەمیشە پاڵپشتی كردووە و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیدا بووە.
دونیا كەمال كە هاوسەری یەكەمی هێمن مەلا زادەیە، كۆمێنتی لەسەر وێنەكە نوسیوە و پیرۆزبای خۆی ئاراستە كردووە و خۆشەویستی خۆی بۆ دووپات كردۆتەوە و با هاوسەری شیرین ناوی بردووە.
وێنەی ئالانی و هاوسەرەکەی
