ڤیدیۆ...بەهۆی ڕێگری كردن لە ماچكردنی پێشكەشكاری (The Voice) بزانە عاسی ماچی كێی كردووە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی عاسی حلانی ڕێگری دەكرێت لەوەی ماچی پێشكەشكارەكەی پرۆگرامی (The Voice) بكات، لە بەرامبەردا ئەویش كازم ساهیر ماچ دەكات.

لە ئەڵقەی چوارەمی پرۆگرامە ڕاستەوخۆكانی (The Voice)دا، عاسی حلانی بە ئیمێ سەیاحی پێشكەشكاری پرۆگرامەكە ڕادەگەیەنێت كە هەفتەی ڕابردوو چوار ماچی كردووە كە هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە و بەهۆیەوە ماچكردن لە پرۆگرامەكەدا قەدەغە كراوە، بەڵام ئەم هەفتەیە دەیەوێت بیكات بە شەش ماچ.

دواتر ئیمێ پێی بەو هونەرمەندە ڕادەگەیەنێت كە ماچی كردن نییە، ئەویش لەبەرامبەردا دەچێت ماچی ناوچاوانی كازم ساهیر دەكات، وەك تانەیەك دژی قەدەغەكردنی ماچ.

لەئێستادا لە هەرگروپێكی پرۆگرامی (The Voice) تەنها چوار بەشداربوو ماوە و دوو هەفتەی دیكە پرۆگرامی كۆتای پێشكەش دەكرێت و براوەی (The Voice) دیاری دەكرێت.






PM:02:07:13/12/2015