وێنە...بزانە پاشای كوەیت چ دیارییەكی پێشكەشی سوڵتانە كردووە

پادشایی كوەیت دیارییەكی بەنرخ و گرانبەها پێشكەشی نەبهات شەهری ئەستێرەی بەناوبانگی توركی دەكات.

شێخ سوباح ئەحمەد سوباحی شای كوەیت، كاتژمێرێكی گرانبەها پێشكەشی نەبهات شەهری ئەستێرەی ناسراوی توركیا دەكات كە لە درامی هەرێمی سوڵتاندا ڕۆڵی سوڵتانەی دایكی گێڕاوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كاتژمێرە بەهاكەی 100 هەزار دۆلارە و لە ماركەری (Franck Muller) چەندین كریستاڵ و پارچە ئەڵماس بۆ ڕازاندنەوەی بەكارهێنراوە.

شەهری لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی خوریەتی توركی ئاماژە بەوە كردووە كە پێش ماوەیەك پیشوازی لە شای كوەیت و خێزانەكەی كردووە لە ئیستەنبوڵ، ئەوانیش ئەو دیارییەیان پێشكەش كردووە و بەشێوەیەكی فەرمیش داوەتیان كردووە تا سەردانی كوەیت بكات.




PM:02:22:17/12/2015