ڕۆژی هەینی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشوازی لەو منداڵە لوبنانییە كرد كە دایك و باوكی لە تەقینەوەكەی لوبنان لەدەستدا و ئاواتی خواست ئەو یاریزانە ببینێت.
حەیدەر كە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵی لوبنانییە، خۆشەویستییەكی زۆری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەیە، دوای ئەوەی سەردانی ئیسپانیا دەكات، ئامادەی ئەو ئاهەنگە دەبێت، یانە شاهانییەكە بە بۆنەی سەری ساڵەوە سازیكرد بوو، لەوێش بە دیداری ڕۆناڵدۆ شاد دەبێت و خەونەكەی بەدی دێت.
حەیدەر لە تەقینەوەكەی مانگی ڕابردووی باشوری بەیروت دایك و باوكی لەدەست دەدات، دواتر ڕاگەیاندنەكان ئاواتی ئەو منداڵە ئاشكرا دەكەن كە ئەویش بینی ئەستێرەكەی مەردیدە، چەندین هونەرمەند و كەسیاتی دیاری لوبنانیش ئامادەی خۆیان بۆ بەدیهێنانی خەونی ئەو منداڵە ڕاگەیاند.
ڕۆژی یەك شەممەش حەیدەر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەی یاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت بەرامبەر یانەی رایۆ فایكانۆ.