كۆمپانیای بەناوبانگی گۆگڵ لیستی زۆرترین گەڕانەكان لە ساڵی 2015 ئاشكرا دەكات و هونەرمەندە عەرەبەكانیش پشكی شێریان بەردەكەوێت.
بەرپرسانی گۆگڵ ئاشكرای دەكەن كە لە ساڵی 2015 زۆرترین ناو كە لەڕێی ماڵپەڕی گۆگڵەوە گەڕانی بۆ كراوە بۆ چەند هونەرمەندێكی عەرەب بووە، كە خانمی شاشەی عەرەبی فاتن حەمامە لە پەلەی یەكەمدایە و زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2015 كۆچی دوایی كرد.
بەدوای حەمامەدا هونەرمەندان عومەر شەریف و نور شەریف ومیرنا موهەندیس دێن كە سەرجەمیان لەو ئەستێرە عەرەبانەن كە لەساڵی 2015 كۆچی دواییان كردووە.
لە ڤیدیۆكانی گۆگڵیشدا مەراسیمی ناشتنی فاتن حەمامە و نور شەریف زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و لە پلەی سێهەم چوارەمدان.
لە ڤیدیۆ كلیپەكانیشدا گۆرانی (انت معلم) هونەرمەندی مەغریبی سەعد موجەرد بینەرێكی زۆری هەبووە، لە پرۆگرامە تەلەفزیۆنییەكانیشدا پشكی شێر بەر بەرنامەی (رامز و اكل الجو) كەوتووە.