پەرواز‌و هاوسەرەكەی بڕیارێك دەدەن

ئەستێرەی عەرەب ئایدل پەرواز حسێن  و هاوسەرەکەی هونەرمەند گۆران سالح بڕیاریان داوە بۆ جەژنی سەری ساڵی ئه‌مساڵ، بەشداری لە هیچ ئاهەنگێكدا نەکەن .

لەمبارەیەوە گورانیبێژ گوران سالح رایگەیاند "من و پەرواز بڕیارمان داوە بەژداری هیچ ئاهەنگێك نەبین بەبۆنەی سەری ساڵ و هه‌موو گرێبەست و داواکاریه‌كمان ڕەت کردۆتەوە"

دەربارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارەیان گۆران وتی "دەمان ویست ئەم ساڵ پشویه‌ك وەربگرین و دیسان بەهۆی دوگیانی پەرواز، کە هەمییشە ژنی دووگیان لەم کاتەدا پێویستی بە پشودانە"




PM:02:42:23/12/2015